Şerife Çetin,Mohammed Baqi Hussein
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
برۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵته‌نبێرگ رایگه‌یاند: "له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ رووسیا رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی جیاواز بووینه‌ته‌وه. له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا نین، هه‌روه‌ها له سهردهمێكیشدانین كه پاش جه‌نگی سارد كارمانكرد له بنیاتنانی ستراتیجی هاوبه‌ش".
دوای یه‌كه‌م دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ كه له باره‌گای رێكخراوه‌كه له برۆكسل ئه‌نجامدرا، ستۆڵتنبێرگ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
ستۆڵته‌نبێرگ باسی له‌وه كرد كه له رۆژه‌ڤی یه‌كه‌م دانیشتن‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی بۆ رووسیا و ره‌وشی ئێستای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا بوو، پاش نیوه‌ڕۆش وه‌زیرانی ده‌ره‌وه پێشهاته‌كانی ئه‌فغانستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
سكرتێری گشتیی ناتۆ ستۆڵته‌نبێرگ، باسی له‌وه كرد كه هه‌موو هاوپه‌یمانانی ناتۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییان له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه ئیدانه‌كردووه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وامده‌بن له پشتیوانیكردنی چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریا به رابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
- نوێنه‌ری په‌روه‌رده له عێراق
هه‌روه‌ها ستۆڵته‌نبێرگ باسی له‌وه كرد كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه تاوتوێ هه‌ندێ پێشهاتیان كردووه له‌باره‌ی نوێنه‌ری په‌روه‌رده كه بڕیاره له عێراق ده‌ستپێ بكات و، گوتی: "بڕیارماندا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌ری په‌روه‌رده له عێراق به رێگای ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌وه له چه‌ند سه‌د كارمه‌ندێك پێكدێت. وانه به پهروهردكارانی عێراقی ده‌ڵێنه‌وه و خوێندنگه‌ی سه‌ربازیی بنیات ده‌نێت".
- پێشهاته‌كانی كۆریای باكوور
ستۆڵته‌نبێرگ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی كۆریای باكوور و كۆریای باشووری به "رۆژێكی مێژوویی" له‌قه‌ڵه‌مدا و، باسی له‌وه كرد كه رێگایه‌كی درێژتر له‌به‌رده‌م لایهنهكاندایه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی واتا كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند، سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر كۆریای باكوور ئه‌مڕۆ كاریگه‌رییان هه‌بووه و ناتۆ به‌رده‌وامه له پشتگیریكردنی چاره‌سه‌ری سیاسی.
ناوبراو راشیگه‌یاند، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ راسته‌وخۆ دوای ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران بۆ ناتۆ، نیشانه‌ی گرنگیدانه به هاوپه‌یمانێتییه‌كه.
ناوبراو رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ دیدارێكی كورتی ئه‌نجامداوه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانی عێراقه‌وه بیروڕایان گۆڕیوه‌ته‌وه.
ستۆڵتنبێرگ گوتیشی: "له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ رووسیا رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی جیاواز بووینه‌ته‌وه. له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا نین، هه‌روه‌ها له سهردهمێكیشدانین كه پاش جه‌نگی سارد كارمانكرد له بنیاتنانی ستراتیجی هاوبه‌ش".
ناوبراو دووپاتیكرده‌وه كه ناتۆ سووره له‌سه‌ر یه‌كڕیزی له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی رووسیادا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌باره‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی به‌هۆی گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له‌ڕووسیا، كه‌وتووه‌ته نێوان توركیا و ئه‌مریكاوه گوتی، "ئه‌و روونكردنهوانهمان بینی. لهسهردانهكهشماندا بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌مان تاوتوێكرد. پشتگیریی دیالۆگ ده‌كه‌ین له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا له‌وباره‌وه".