دیاربه‌كر
ماوه‌ی 30 ساڵه تابۆی خۆشبه‌خته ئه‌و كه‌سه‌یه كه بڵێ توركم له شوێنێكی نزیكی پارێزگای دیاربه‌كر دانرابوو، چوار شه‌ممه ئه‌و تابلۆیه لادرا.
ئه‌و تابلۆیه كه درێژهیكهی 20 مه‌تربوو، له سه‌رده‌می كودهای 12ی ئه‌یلوولدا له جاده‌ی ئینانئۆغڵۆی دیاربه‌كر دانرابوو، شه‌وی چوارشه‌ممه ده‌ست به كاری لابردنی ئه‌و تابلۆیه كرا. كاتێك كه كارمه‌ندان ده‌ستیان به لابردنی ئه‌و تابلۆیه كرد خه‌ڵكیش خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و ئه‌و رووداوه‌یان به رووداوێكی گرنگ له قه‌ڵه‌مدا.
په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی مینه لۆكه به‌یاز به AA رایگه‌یاند: چه‌ند ساڵ پێش ئێستا هه‌وڵماندا ئه‌و تابلۆیه لابه‌رین، ئه‌و تابلۆیه میراسی كوده‌تای ساڵانی 80یه و لابردنی بۆ شاری دیاربه‌كر و بۆ سه‌رانسه‌ری توركیا هه‌نگاوێكی گرنگه.
سه‌رۆكی نوسینگه‌ی دیاربه‌كری سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی تاهیر ئه‌لچی رایگه‌یاند: "مانگێك پێش ئێستا پارێزه‌رێكی ئه‌ندامی نوسینگه‌ی دیاربه‌كر به ناوی موحسێنی كامه‌ران بۆ لابردنی ئه‌و تابلۆیه سه‌ردانی پارێزگاری دیاربه‌كری كردبوو، لابردنی ئه‌و تابلۆیه هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره."
ئه‌لچی گوتی: "ئه‌و تابلۆیه و تابلۆكانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌و كه به‌ساڵانه له ناوچهكهدان، بوونه هۆی بێزاركردنی خه‌ڵك و لابردنی ئه‌و تابلۆیه له دیاربه‌كر خزمه‌تێكی گرنگی قۆناغی چاره‌سه‌ری ده‌كا."