Orhan Onur Gemici,1 23
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی‌دا بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆر له گونده‌واره‌كانی پارێزگای شرنه‌خ، چوار تیرۆریستی له چالاكی خست، به‌مەش ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی له میانی دوو رۆژی رابردوودا له چالاكی خراون گه‌یشته، ١٣ كه‌س.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانی و وشكانییه‌كان زیانی گه‌وره‌یان به رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه گه‌یاندووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی چوار تیرۆریست له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ناوچه‌ی دۆنمهزلهر سه‌ر به قه‌زای به‌یتوشه‌باب لە پارێزگای شرنه‌خ له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا هه‌ر چواریان له چالاكی خران.
دوێنێش له ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیادا پێنج تیرۆریست له ناوچه‌ی خواكوڕك له باكووری عێراق، چوار تیرۆریستی دیكه‌یش له گونده‌واره‌كانی هه‌كاری له چالاكی خران.
به‌مەش ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی له میانی دوو رۆژی رابردوودا له چالاكی خراون گه‌یشته، ١٣ كه‌س.