Necmettin Karaca
16 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
وان – AA
پسپۆڕان له زۆربوونی مرداربوونی ماسییه‌كانی به‌نداوی كۆچكۆپرو له قه‌زای ئه‌رجیش سەربە پارێزگای وان، ده‌كۆڵنه‌وه.
مامۆستا له به‌شی به‌رهه‌مه ئاوییه‌كانی زانكۆی یوزونجو یڵ/وان، دكتۆر مسته‌فا ئاككوش به‌هۆی زۆربوونی مرداربوونی ماسییه‌كان، به‌نداوی كۆچكۆپروی به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه وشكه‌ساڵیی بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز.
مستەفا ئاككوش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرداربوونی ماسییه‌كان له‌و به‌نداوه‌دا زیادی كردووه و گوتی: "به‌هۆی زیادبوونی چه‌ند مادده‌یه‌كه‌وه له مانگی ئه‌یلووله‌وه، مرداربوونی ماسییه‌كان زیادی كردووه. ئاوی به‌نداوه‌كه ئێجگار لێڵه و به‌مه‌یش ئاستی ئۆكسجین كه‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌مساڵ به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه ئێجگار زۆر كه‌می كردووه. له‌وانه‌یه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو به‌م شێوه‌یه به درێژاییی مێژوو رووی نه‌دابێت".
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵ و دارستانه‌كانی وان، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه لێیان له تاقیگه‌كان، نموونه‌ی ماسییه‌كانیان له هه‌ردوو به‌نداوی كۆچكۆپرو و به‌نداوی ساریمههمهت له قه‌زای مورادییه وه‌رگرت.