Cankut Taşdan
06 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-هه‌وره‌تریشقه و چنگ-برووسكه‌دا، دوو تیرۆریستی دیكه له باكووری عێراق له رێگای فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه جه‌نگییه‌كانه‌وه له چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتوویی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-هه‌وره‌تریشقه و چنگ-برووسكه كردووه‌ته‌وه له باكووری عێراق بۆسه‌ر تیرۆریستان.
له تویته‌كه‌دا هاتووه "تیرۆریستان ده‌رچوونیان ناكرێت. دوو تیرۆریستی دیكه‌ی په‌كه‌كه كه ده‌ستنیشان كرابوون له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه جهنگییهكانمانهوه له چالاكی خران. به‌م جۆره ژماره‌ی تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كان گه‌یشتۆته ٧٠ كه‌س".