Sertaç Bulur
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی نێوان ١٢ بۆ ١٩ی شوباتدا له سه‌رانسه‌ری توركیادا له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر تیرۆر، ١٦ تیرۆریست له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا و له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌زار و ١٠٣ ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی ئۆپهراسیۆنهكانیشدا، ٧١٣ گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی هاریكارییكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی په‌كه‌كه، ٤٣ گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی به رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه، ٥٦٧ گومان‌لێكراو له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریبدا و ٢٢ گومانلێكراوی دیكه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه چهپڕەوەكاندا ده‌ستگیركراون.
هاوكات له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه پلان بۆ داڕێژراوهكاندا، هه‌زار و ٣٤٥ كه‌س به تۆمەتی تیرۆر، ١٢٠ كه‌س به تۆمه‌تی كۆچی نایاسایی و سێ هه‌زار و ١٠٧ كه‌س به تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به مادده‌ی هۆشبه‌ر و قاچاخچییەتی كه سه‌رجه‌میان ده‌كاته چوار هه‌زار و ٥٧٢ كه‌س ده‌ستگیركراون.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی ناوخۆ، چوار تیرۆریست كوژراون، نۆ تیرۆریست ده‌ستگیركراون و سێی دیكه‌یان خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌ته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش ١٦ تیرۆریست له چالاكی خراون.
راگه‌یه‌نراوه له ریزی ئه‌وانه‌ی له چالاكی خراون، ئه‌ندامێكی DHKP/C، به ناوی نورهان یڵماز كه له لیستی داواكراواندایه و به‌رپرسێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی داعش، به ناوی ئامانی مه‌حمود كه به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه و فه‌رمانی كوشتنی بۆ ده‌ركراوه له‌خۆده‌گرێت.
هاوكات له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه، ٨٥ چالاكی دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجامدراوه و له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا دژی ئه‌وانه‌ی چالاكییان له دژی لقی زه‌یتون ئه‌نجامداوه و ئه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ٧٨٦ گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هاوكات له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان لە ماردین، دێرسم، شرنەخ، به‌دلیس، هه‌كاری، دیاربه‌كر، تۆكات و ئادیامان، ٣٠ حه‌شارگه و ئه‌شكه‌وت و ٢٤ بۆمبی ده‌ستكرد ته‌قێنراونه‌ته‌وه.