Yılmaz Kazandıoğlu,Hikmet Temeş,Muhammet Ali Kemal
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2019
هه‌كاری- AA
نه‌ورۆزی مژده‌ده‌ری به‌هار به جۆش و خرۆشه‌وه له هه‌كاری پێشوازیی لێكرا.
له‌و چالاكییه‌ی كه له‌به‌رده‌م بینای شاره‌وانی رێكخرابوو، هاووڵاتییان به گوڕوتینه‌وه به‌شدارییان كرد.
له‌میانی گوتارێكدا كه پارێزگار، ئیدریس ئاكبییك پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد نه‌ورۆز مژده‌ده‌ری به‌هار و جوانییه‌كانه.
ئیدریس ئاكبییك باسی له‌وه‌كرد كه به‌هاریش و هاوینیش له هه‌كاری و توركیا زۆر جوانتر ده‌بن و رایگه‌یاند: ''خه‌ڵكه‌كه‌مان رۆژانی خۆشتر و جواتر ده‌بینن. جه‌ژنی نه‌ورۆز له سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌كاریی پیرۆزده‌كه‌م. ئیشه‌ڵڵا نه‌ورۆز ده‌بێته مایه‌ی ئاشتی، خۆشه‌ویستی، چاكیی و مرۆڤایه‌تیی''.
دواتر ئاكبییك له‌گه‌ڵ بریكاری پارێزگار و كانیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌كاری، جونه‌یت ئهپجیم، ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند.
پاشان ئه‌و سه‌رباز، پۆلیس و هاووڵاتییانه‌ی كه به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد، به‌سه‌ر ئاگری نه‌ورۆزدا بازیاندا.
له‌دوای نمایشه‌كان و له‌گه‌ڵ گۆرانییه توركی و كوردییه‌كاندا به‌شداربووان هه‌ڵپه‌ڕین.