Orhan Onur Gemici
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له شارۆچكه‌ی ئاڵاندوزی سه‌ربه یوكسه‌كۆڤا له پارێزگای هه‌كاری له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكدا پێنج تیرۆریست له چالاكی خران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه یه‌كه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی پیاده له شارۆچكه‌ی ئاڵاندوزی سه‌ربه یوكسه‌كۆڤا له پارێزگای هه‌كاری، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا پێنج تیرۆریست له چالاكی خراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.