Sarp Özer
10 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
ئیزمیر - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی بڕیاری ئیدارهی یۆنانی قوبرسی باشوور لەسەر دڕاندنی ئەو لاپەڕەیەی کە لە کتێبی خوێندنگاکاندا باس لە ژیانی مستەفا کەمال ئەتاتورک دەکات، گوتی: "ئەمە نموونەیەکی دیکەی نوێی ھزری ناتەواوی دوژمنانەیە. ئەم رووداوە بە روونی ئەوە نیشان دەدات کە لەگەڵ کێ و بە چییەوە سەرقاڵین. بە توندی رەتیدەکەینەوە و بە توندی سەرکۆنەی دەکەین".
خولوسی ئاکار لە میانی بەشداریکردنی لەگەڵ سەرکۆماری قوبرسی تورکی باکوور، ئەرسین تاتار، لە "دیداری کێشەی پەیوەندییەکانی دراوسێتی لەگەڵ دەریای دوورگەکان و یۆنان" کە لەلایەن زانکۆی زانکۆی دۆکوز ئەیلول لە ناوەندی رۆشنبیری سابانجی رێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە کاتێکدا پاڵپشتیی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، بۆ پرسی رەوای برا لیبی و ئازەرييەکانی بەردەوامە، لەگەڵ یۆنانی دراوسێ و ھاوپەیمانی لە ناتۆ چەند کێشەیەکی ھەیە و گوتی: "لە کاتێکدا ئێمە ئەو بانگەشەیەی کە مەرجەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان، پرەنسیپەکانی ھزر و لۆژێک بە ھیچ ھەژماردەکات، قبوڵ ناکەین. یۆنان بەدوای فراوان كردنی سنووره ئاوییهكانییهتی بۆ ١٢ میل و فراوانترکردنی کایەی ئاسمانییەوەیە. دەبێت ببینێت و بزانێت کە ئەمانە خەیاڵى پووچە".
خولوسی ئاکار گوتیشی: "بەردەوامی بە چالاکییەکانمان لەو ناوچانەی کە کۆماری قوبرسی توركی باكوور مۆڵەتی پێداوین و لە ناوچەکانی دەسەڵاتی دەریایی خۆمان دەدەین".