Ferhat Demircan
29 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، رایگه‌یاند: "مه‌هه‌په، هه‌ر هاوكاریی و پشتیوانییه‌كی مه‌عنه‌وی له‌ده‌ست بێت بێ كه‌موكوڕی پێشكه‌شی ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌شێوه‌یه‌كی دروست له پاڵ حكوومه‌تدا رادهوەستێت. به قاره‌مانه‌كانمان ده‌ڵێم كه هه‌رچه‌ند رێكخراوی بکوژ هه‌یه بڕۆن بیدۆزنه‌وه و له‌ناوی ببه‌ن. ئێمه له‌گه‌ڵتانین، تا كۆتایی پشتان ده‌گرین".
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له ناوه‌ندی گشتیی مه‌هه‌په‌دا سازی كرد، باخچه‌لی باسی له چه‌ند بابه‌تێكی رۆژه‌ڤ كرد.
باخچه‌لی باسی له‌وه كرد كه توركیا له قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا ئۆپه‌راسیۆنی له‌ودیو سنووری وڵاته‌كه‌یه‌وه ئه‌نجامداوه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه، پێویستییه‌ك بووه كه ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت و گوتی: "په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و په‌كه‌كه بۆ توركیا به‌هه‌مان چەشنی داعش مه‌ترسیان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا راسپێردراوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنووره‌كان، تا كۆتایی به‌رگری كردن له مافه‌كانی سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل".
باخچه‌لی گوتیشی: "ئه‌م دۆخه مایه‌ی مشت‌ومڕ نییه و یاسایی و شه‌رعییه. پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌مریكا ئه‌وه بزانێت، هه‌روه‌ها بارزانی كه له رۆژانی رابردوودا چاوی به پیاوانی ده‌وڵه‌ت كه‌وت. هه‌ڵویستی ئه‌مریكا كه داعش وه‌ك دوژمنی هاوبه‌ش نیشان ده‌دات، به‌ڵام په‌رده ده‌دات به‌سه‌ر په‌یه‌ده‌دا و، هه‌ڵوێستیشی له‌باره‌ی فه‌تۆوه، ئەمریکا هێشتا یاری سێ مه‌یمونه‌كه ده‌كات كه هه‌ڵوێستێكی نابه‌رپرسانه، نایاسایی و بێ شه‌رمییه. راسته‌وخۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌لایه‌ن توركیاوه، زیاتر هانی ئه‌و رێكخراوه وه‌حشیگه‌راییه ده‌دات به‌رامبه‌ر كرده‌كانی، په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌ش زیانر ده‌وروژێنێت".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیمپریالیزم نامه‌ردانه و بێ ره‌وشتانه گڵۆپی سه‌وزی بۆ كوردستان ههلكردووه له‌سه‌ر په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، ته‌نانه‌ت ڤیزایشی پێداون كه ده‌سه‌ڵات و مافی ئه‌وه‌شیان نییه و گوتی: "كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی تیرۆر له باكووری سووریا بابه‌تێكه له ئارادایه و، به‌شی گرنگی ئه‌وه‌ش كه ژێرخانهكهیهتی ته‌واوبووه. به‌ڵام كۆماری توركیا به هه‌ر نرخێك بێت ئه‌و گه‌مه ناپاكیه دەباتەوە، ئه‌و بیرۆکە به‌تاڵه به خوێن و گیانی تێك ده‌دات".