Yusuf Aydın Deniz,1 23
27 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه رایگه‌یاند "هەڵسوکەوتە بێ بیرکردنەوەکانی یۆنان کە بە پشتیوانیی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپا و قوبرسی باشوور، بەر لە هەموو شت بۆ خۆیان بووەتە مایەی هەڕەشە و مەترسیی. له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا رێگا به‌وانه ناده‌ین كه سه‌رقاڵی پرسە ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كانیان به هه‌ل ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت باڵاده‌ستی ئابووریی و سیاسیی له‌و ناوچانه‌ی مافی نییه، دروست بكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
رەجەب تەب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گوتی: "هەڵسوکەوتە بێ بیرکردنەوەکانی یۆنان کە بە پشتیوانیی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپا و قوبرسی باشوور، بەر لە هەموو شت بۆ خۆیان بووەتە مایەی هەڕەشە و مەترسیی. له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا رێگا به‌وانه ناده‌ین كه سه‌رقاڵی پرسە ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كانیان به هه‌ل ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت باڵاده‌ستی ئابووریی و سیاسیی له‌و ناوچانه‌ی مافی نییه، دروست بكه‌ن. نە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و نە لە ناوچەکانی دیکە، بچووکترین سازش لەسەر تیۆرییەکانی خۆمان ناکەین. هەوڵەکان لە پێناو ئەوەی کە وڵاتەکەمان لە بابەتی ١٢ میلەکەدا نەتوانێت پێ بنێتە نێو دەریای ئیجە و لە بابەتی قوبرس‌دا نەتوانێت داکۆکی لە مافەکانی بکات، بێهودەن. سوورین لەسەر بەکارهێنانی ئەو مافانەمان تا کۆتایی کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە و سنووردانان بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەوبارەیەوە ببنە ئاستەن".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ر لێشاوی په‌نابه‌ران هه‌ڵده‌له‌رزن، كاتێک بابه‌ته‌كه دێتە سەر نه‌وت، غازی سروشتی و رێنتی سیاسیی ده‌بنه پاڵه‌وان.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه لە کاتێکدا کە بە بیانووی داعش خه‌ڵكانێك بەدوای بەرژەوەندیی و بەشی خۆیاندا رایاندەکرد، ئه‌وان چوونە گۆڕەپانەکە و گەورەترین گورزیان له داعش وەشاند و گوتی: "ده‌ستمانكردووه به چۆكپێدانانی ئه‌و رێكخراوه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ده‌رده‌كانی سه‌ر ئیسلام، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن دژی داعشن بچووكترین به‌ره‌نگاریان دژبه داعش نه‌كرد. وه‌ك توركیا به‌ڵینی ئه‌وه ده‌ده‌ین له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه (داعش) به ته‌واوی له‌ناو به‌رین. لە سووریا داعش نییە. تەنها ژمارەیەک چەتە هەن کە لەژێر ناوی داعشدا وەک یەدەگ هێڵدراونەتەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەم وڵاتە، لەم ناوچەیە کە مەشقیان پێکراوە، پەروەردە کراون، پڕچەککراون و رێگە بە بوونیان دەدرێت".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "تەنها ئەو تیرۆریستانەی کە دوژمنایەتییان وەک رۆژی روون لەبەرامبەر وڵاتەکەماندا ئاشکرایە، ئامانجی ئێمەن. بۆ ئەوانەی کە دەڵێن هاوپەیمانمانن، هاوبەشی ستراتیجییتانین، ئەوانەی کە خوازیارن پەیوەندییەکانمان بەهێزبکەین و بەرەو ئایندەی بەرین، ئەمە دەرفەتێکە. ئەگەر بێت و لەبەردەم ئەو تیرۆریستانەی کە وڵاتەکەمان دەکەنە ئامانج، بکشێنەوە، ئەوا تێدەگەین کە لە ریزی تورکیادان و بەپێچەوانەشەوە، چ کارێک پێویست بکات لە پێناو مانەوەماندا ئەنجامیبدەین، بەردەوام دەبین لەسەری".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژه‌ی بەوەدا كه تاکە ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه کە باڵی سووریای پەکەکەیە، توركیایه و گوتی: "مەحاڵە لەبەرامبەر هەڕەشەیەکی لەو چەشنەدا چیتر بێ کاردانەوە بمێنینەوە".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت ده‌ریای ره‌ش ببێته ده‌ریای ئاشتیی و گوتی: "بانگه‌وازمان بۆ دۆستانی رووسیا و ئۆكراينا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای دیالۆگ. له سه‌رده‌مێكدا كه جیهان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی جددی بووه‌ته‌وه، خۆشحاڵ ده‌بین له‌بری ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه له پاڵ یه‌كدا بیان بینین".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌كاندا جه‌هه‌په چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی كاندیدانی ئاك پارتی-یه بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان و گوتی: "به‌پێی ئه‌وه كاندید راده‌گه‌یه‌نن، چونكه سه‌نگی مه‌حه‌ك ئاك پارتی-یه. له مێشكی ئه‌وانه‌دا بیركردنه‌وه‌یه‌ك نییه بڵێت 'كی ئه‌م شاره باشتر به‌ڕێوه ده‌بات'. له‌بری ئه‌وه خۆیان به دۆزینه‌وه‌ی كاندیدێكه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن كه بتوانێت ده‌نگی ئاك پارتی و پارته‌كانی دیكه ببات".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "له كانوونی یه‌كه‌مدا به ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیری نوێی وه‌به‌رهێنان و هه‌لی كار به به‌هێزی ده‌چینه 2019ه‌وه".