Yusuf Aydın Deniz
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌عدی گوڤه‌ن له به‌رده‌م بینای دامه‌زراوه‌كه لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا و گوتی:
"هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵ هه‌ڵبژاردنێكی نوێ نییه، به‌ڵكو نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه. بۆیه هه‌ر هه‌مان لیستی ده‌نگده‌ران و ئەو سندوقانه به‌كارده‌هێنینه‌وه كه به‌كارمان هێناوه".
سه‌عدی گوڤه‌ن باسی له لیستی ده‌نگده‌ران كرد و رایگه‌یاند "له 31ی ئاداردا كێ مافی ده‌نگدانی بووبێت، 23ی حوزه‌یران له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌مان ئه‌و كه‌سانه مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت".
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان باسی له‌وه كرد كه له لیستی ده‌نگده‌راندا هیچ نوێكارییه‌ك ناكرێت و گوتی: "ئه‌وانه‌ی کە ده‌ڵێن له لیسته‌كاندا ناوی خۆمان نهدۆزیوەتەوه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ناوی خۆیان دەدۆزنەوە دەزانن کە له هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یراندا دەنگیان دەخەنە ناو كام سندوقەوە".