Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی هێرشەکان لە ئیدلب رایگەیاند "پێویسته رووسیا رژێم كۆنترۆڵ بكات".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەرەتە خەبەر، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە مژارەکانی رۆژەڤ دایەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دوایین دۆخی مەیدانیی ئیدلب ئاماژەی بەوەکرد، ئەم بابەتە و پرۆسەی سیاسیی لە سووریا لە پەراوێزی لووتکەی G-20دا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-دا تاوتوێکراوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو جەختی لەوەکردەوە کە هەمیشە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین-دا بابەتەکانی پەیوەست بە سووریا بە شێوەیەکی گشتیی باس دەکرێن و گوتی: "پەیوەست بە پێکهێنانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، گێر پێدرسن لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی دیمەشق دەکات. لەنێو خۆماندا سەبارەت بە شەش کەس ناکۆکیمان هەبوو، وا دیارە لەوبارەیەشەوە کێشەکە چارەسەرکراوە، دوای ئەوە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور پێکدەهێنین".
مەولود جاوشئۆغڵو گوتیشی: "رێککەوتنی ئیدلب و متمانەی نێوان تورکیا و رووسیا لە نێوان سەرکۆمارمان، ئەردۆغان و پوتین-دا تاوتوێ‌کران. بەدڵنیایییەوە لێرەدا بەرپرسیارێتیی بنەڕەتیی بەر رووسیا دەکەوێت. پێویسته رووسیا رژێم كۆنترۆڵ بكات. پێویستە ئەم هێرشانە رابگیرێن. زانیاریی پێویستیشمان داوە، سەبارەت بەوەی کە هێرشکراوەتە سەر نەخۆشخانە، خوێندنگە و مەدەنییەکان. رووسیا نیگەرانیی ئەمنیی لەبارەی بنکە سەربازییە ئاسمانییەکانی خۆی هەیە، بەڵام لە بنەڕەتدا لەوبارەیەوە دەزگاکانی هەواڵگریی و سەربازان کۆبوونەوەیان هەیە. لێرە گرووپی رادیکاڵ هەیە. داهاتووی ئەوانە چی بەسەردێت، ئێمە سەرجەم ئەمانە لەگەڵ رووسیا و ئێران و ئەکتەرەکانی دیکەدا تاوتوێ دەکەین، چونکە پرسی سووریا، واتە ئیدلب، بابەتێکی هەستیارە".
- کڕینی S-400 و پرۆگرامی F-35
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە میانی وەڵامدانەوەی پرسیارێکی پەیوەست بە سیستمی S-400 کە تورکیا لە رووسیای دەکڕێت و سزای گریمانەکراوی ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو کارەدا، باسی لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لێدوانه‌كانی تره‌مپ-ی وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "به‌ڕوونی گوتنی ئه‌مه له لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و به‌رده‌م راگه‌یاندندا گرنگ بوو. ته‌نانه‌ت دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی فراوان له دواتردا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهونییدا گرنگ بوو. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و شته‌ی تره‌مپ له‌به‌رده‌م هه‌موواندا گوتی پێشتر له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكانماندا به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان چه‌ندینجار رایگه‌یاندبوو. له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانیشدا به‌ڕێز تره‌مپ گوتبووی كه توركیا تاوانێكی نییه و له سه‌رده‌می (باراك) ئۆبامادا هه‌ڵه هه‌بووه، به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێت له كه‌وانه‌یه‌كدا ئه‌وه باس بكه‌م كه كاتێک تره‌مپ هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئێمه به نووسراو خواستمان بۆ كڕینی پاترۆت پێشكه‌ش به ئه‌مریكا كرد. شه‌ش مانگ بەرلە ئێستا، دوای نزیكه‌ی دووساڵ وه‌ڵامێكمان پێگه‌یشت، واتا با ئه‌وه هه‌ر نه‌خه‌ینه سه‌ر سه‌رده‌می ئۆباما. راسته له سه‌رده‌می ئۆبامادا ئێمه 10 ساڵ هه‌وڵی كڕینماندا، نه‌مانتوانی بیكرین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دوو ساڵی یه‌كه‌می تره‌مپ-یشدا وه‌ڵامێكمان له‌باره‌ی پاتریۆت ده‌ست نه‌كه‌وت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌نگی جیاواز له دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی ئه‌مریكاوه دێت و ئه‌و شتانه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا له‌به‌رده‌م هه‌موواندا باسی كرد بووه ده‌ستپێكی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگه جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ناو حكوومه‌تدا.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا "بابه‌تێكی جیاوازه" و گوتی: "ده‌بینین لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ كاریگه‌ریشی كردووه‌ته سه‌ر كۆنگرێس".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه بۆ كۆنگرێسیان باسكردووه بۆچی توركیا S-400ی كڕیوه و بۆچی نه‌یتوانیوه پاتریۆت بكرێت و گوتی: "ده‌مانه‌وێت واز له زمانی سزا و هه‌ڕه‌شه بهێنرێت و به دیپلۆماسی هه‌موو بابهتهكان چاره‌سه‌ر بكرێن".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو هەروەها: "وەك سەركۆماریشمان گوتی، S-400 رێككەوتنێكە كە ئەنجامدراوە. ئیدی تاوتوێی وادەی رادەستكردنەكەی دەكرێت. S-400 دەكڕین. لەگەڵ ناتۆ و...