Hemın Othman Mohammed
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2016
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ده‌زانن ئه‌و پێكهاته ناپاكه‌ی پێی ده‌ڵێن فه‌تۆ چی په‌رێشانی كردووه؟ له‌و شوێنانه‌ی كه خاوه‌ن قسه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون، ئه‌وه‌ی نیشانیانداوه نادادپه‌روه‌ری و بێ به‌زه‌ییبوون بووه. فه‌تۆ له ناخی گه‌له‌كه‌ماندا به‌هۆی بینین به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌نها ئه‌ندامانی خۆیان و گوێ نه‌دان به مافی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه، تاوانباركرابوو. ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش و ده‌زگای داد ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، خستنه‌ڕووی ئه‌و تاوانبارییه واتاییه‌یه كه له‌ناخی گه‌له‌كه‌ماندایه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "پێویسته ئێمه له‌مه‌ودوا زۆر جیاواز كاربكه‌ین. هیچ لایه‌كمان مافی ئه‌وه‌مان نییه له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستییه‌كانی وڵات و گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. پێش 15ی تهمووز جیاوازه و ئێستاش جیاوازه. ئامۆژگاریم بۆ بیرۆكرات و سیاسییه‌كان به خۆیشمه‌وه ئه‌وه‌یه، خێرا لیستی شه‌هیدانی 15ی تهمووز بكه‌نه‌وه و ته‌ماشای بكه‌ن".
له میانی به‌شداری كردنی له رێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی ساڵی دادگایی 2016-2017ی تورکیادا كه له ناوه‌ندی كولتوور و كۆنگره‌ی گه‌ل له بێشته‌په به‌ڕێوه‌چوو، سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان پرسی "ده‌زانن ئه‌و پێكهاته ناپاكه‌ی پێی ده‌ڵێن فه‌تۆ چی په‌رێشانی كردووه؟" و گوتی: "له‌و شوێنانه‌ی كه خاوه‌ن قسه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون، ئه‌وه‌ی نیشانیانداوه نادادپه‌روه‌ری و بێ به‌زه‌ییبوون بووه. فه‌تۆ له ناخی گه‌له‌كه‌ماندا به‌هۆی بینین به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌نها ئه‌ندامانی خۆیان و گوێ نه‌دان به مافی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه، تاوانباركرابوو. ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش و ده‌زگای داد ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، خستنه‌ڕووی ئه‌و تاوانبارییه واتاییه‌یه كه له‌ناخی گه‌له‌كه‌ماندایه. ته‌نیا ئه‌م نموونه‌یه به زیاده‌وه به‌سمانه كه باس له‌وه ده‌كات دادپه‌روه‌ریی چه‌نده گرنگه. مادام جیهان له‌سه‌ر دادوه‌ریی ده‌ڕوات به‌ڕێوه. كه‌واته ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی دادوه‌ران، داواكارانی گشتیی و پارێزه‌رانمان جێبه‌جی كردنی دادپه‌روه‌رییه به باشترین شێوه. كه‌واته با گووڕ بده‌ین به‌و قۆناغه. با هه‌رچی زووه به‌پێی یاسا بگه‌ینه ئه‌نجام".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و شه‌وه، زیاتر له 30 كه‌س له كوده‌تاچییه‌كان كوژران، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا 241 كه‌س له به‌رگریكاران دژ به كوده‌تا كوژران، شه‌هید بوون. واتا ئێمه فه‌رمانمان به هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه له هه‌موو ئه‌و كودهتاچییانه بكه‌ن. به‌ڵكو گوتمان ده‌ستگیریان بكه‌ن و راده‌ستی دادگایان بكه‌ن. ئه‌ی جیهان هێشتا تۆ به چ چاوێك ته‌ماشامان ده‌كه‌یت؟ ئێمه ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین و راده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن به نیگه‌رانییه‌وه ته‌ماشای دۆخه‌كه ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی بێ ره‌وشتییه، وا نییه؟ ئه‌وه بێ ره‌وشتییه به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له ده‌كرێت، وا نییه؟ گرنگتر له‌وه‌یش ئه‌وانه‌ی هاتبوون بۆ ده‌ستگیركردن یان كوشتنی خۆم، وه‌ك ده‌زانن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ له‌ناو دارستانه‌كانی ماڕماڕیسدا خۆیان حه‌شاردا، به‌ڵام هێزه‌كانی جهرندرمهمان له‌وێ ته‌قه‌ی لێ نه‌كردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یتوانی ته‌قه‌یان لی بكه‌ن و بیانكوژن، به‌ڵام وایان نه‌كرد، ئه‌ی چی‌یان كرد؟ ده‌ستگیریان كردن و هه‌ر راده‌ستی داواكاری گشتییان كردن. ئه‌م گه‌له ئه‌وه‌نده ره‌سه‌نه، ئێمه له‌چوارچێوه‌ی یاسادا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌ڵێم ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌ی دواده‌خرێت، دادپه‌روه‌ری نییه. كه‌واته ده‌بێت به‌خێرایی بڕیاره‌كانمان بده‌ین و هه‌رچی زووه ئه‌و سزایه‌ی ده‌بێت وه‌ری بگرن به‌سه‌ریاندا بسه‌پێندرێت. به‌دڵنیاییه‌وه نه‌وه‌ی ئاده‌م له‌هه‌ركوێ بن له‌وێ هه‌ڵه ده‌بێت، كه‌موكوڕیش ده‌بێت، ته‌نانه‌ت سووكایه‌تیش ده‌بێت. ئه‌وه‌ی گرنگه سیستم هه‌مووی له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌ببرێت. ئه‌وسا ده‌توانین ببینین كه هه‌ڵه تاكه كه‌سییه‌كان به كه‌مترین زیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".