Mehmet Tosun,Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری كاروباری دارستان و ئاوی توركیا، وەیسەل ئه‌رئۆغڵو: "هه‌ڵوێستی جه‌هه‌په هه‌ڵه‌یه. لانیكه‌م له نیازپاكی بڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه به‌و شێوه‌یه بگۆڕین ئه‌وا ئێمه كراوه‌ین بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك. مه‌به‌ستمانه باشترین ده‌ستوور بۆ وڵات ئاماده بكه‌ین، هه‌وڵیشمان بۆ ئه‌وه‌یه. با بفه‌رموون بێن، هه‌موو شتێك روونه. له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ندێک له په‌رله‌مانتارانی نیشتمان په‌روه‌ر و گه‌ل په‌روه‌ر له‌ناو جه‌هه‌په‌دا پشتیوانی له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به داواكاری ئاك پارتی بۆ گۆڕانكاری ده‌ستووری، وه‌زیری كاروباری دارستان و ئاوی توركیا، وەیسەل ئه‌رئۆغڵو رایگه‌یاند "هه‌ڵوێستی جه‌هه‌په هه‌ڵه‌یه. لانیكه‌م له نیازپاكی بڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه به‌و شێوه‌یه بگۆڕین ئه‌وا ئێمه كراوه‌ین بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك. مه‌به‌ستمانه باشترین ده‌ستوور بۆ وڵات ئاماده بكه‌ین، هه‌وڵیشمان بۆ ئه‌وه‌یه. با بفه‌رموون بێن، هه‌موو شتێك روونه. له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ندێک له په‌رله‌مانتارانی نیشتمان په‌روه‌ر و گه‌ل په‌روه‌ر له‌ناو جه‌هه‌په‌دا پشتیوانی له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن".
له میانی به‌شداریكردنی له مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌رئۆغڵو باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستوور، ئه‌رئۆغڵو گوتی: " سه‌رۆكوه‌زیرانمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی كۆبووه‌وه. پێشنیازه‌كان پێشكه‌شیان كراوه. ئه‌وانیش دوای تاوتوێكردن ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن. ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. پێشبینی ده‌كه‌ین زیاتر له 330 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنین. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم پارته‌كانی دیكه‌ش به‌شدارییان ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه ده‌چێته‌وه به‌رده‌می گه‌ل. پێموایه له وەرزی به‌هاری ئاینده‌دا به ریفراندۆمێك به‌ئه‌نجام ده‌گات".
وه‌زیری كاروباری دارستان و ئاوی توركیا ئه‌رئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا له خاڵێكی زۆر ستراتیجیدایه، بۆیه كاتێک گه‌شه‌ده‌كات ده‌وڵه‌تانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ری پێ بگرن و، گوتی: " پێویسته توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر به‌ڕێوه‌ببرێت. ته‌نیا چاره بۆ ئه‌وه سیستمی سه‌رۆكایه‌تییه. به‌دڵنیاییه‌وه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گه‌ل. بۆ ئه‌وه‌ش پێویست به 330 ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌یه. به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا ده‌توانین بگه‌ڕیینه‌وه بۆ گه‌ل. له بنه‌ڕه‌تدا پێشتر بۆچوون هه‌بوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی زۆر هه‌بێت، به‌ڵام مادده‌كان كه‌میان كرد. زیاد له‌وه‌یش سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو، به‌ڵام ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌بێت. سیستم سه‌رۆكایه‌تیه به‌ڵام ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره".