Abdullah Shukur
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە -AA
جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی ھەڵبژاردنە خۆجییەکان گوتی: "ھاوپەیمانی کۆماری لە قۆناغی رابردوودا دەستکەوتی گرنگی بۆ سیاسەتی تورک ھەبووە. لەمەودواش دڵنیاین لەوەی بە بەدەستھێنانی ھەمان دەستکەوت درێژەی پێ دەدرێت".
چەلیک لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ناوەندی ئاک پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوەندی گشتی ئاک پارتی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و ھەڵسەنگاندنی بۆ رووداوەکانی رۆژەڤ کرد.
عومەر چەلیک لەبارەی ھەڵبژاردنە خۆجییەکان گوتی: "ئەوەی گرنگە گوێ لە دەنگی گەل بگیرێت. گوێ لە داواکاری کۆمەڵگا بگیرێت. لەو چوارچێوەیەدا ھەڵسەنگاندن بکرێت".
عومەر چەلیک لە درەێژەدا گوتیشی: "ھاوپەیمانی کۆماری لە قۆناغی رابردوودا دەستکەوتی گرنگی بۆ سیاسەتی تورک ھەبووە. لەمەودواش دڵنیاین لەوەی بە بەدەستھێنانی ھەمان دەستکەوت درێژەی پێ دەدرێت".
جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی پرسی لێبووردنی گشتی رایگەیاند کە ھیچ ھەڵسەنگاندێکی دیکەیان نییە بەدەر لەوەی کە پێشتر رایانگەیاندووە.
ناوبراو لەبارەی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و باخچەلی گوتی: "بەگوێرەی پلانی کاری سەرکۆمارمان و بەرێز باخچەلی خۆی لە خۆیدا کۆبوونەوە و دیدار بەردەوامە. ئایا ئەمڕۆ کۆدەبنەوە ؟ ئەگەری ھەموو شتێک لە ئارادایە ".
لەلایەکی دیکەش چەلیک باسی لە پرسی ئیدلب کرد و گوتی: "تورکیا بە رێگەی دیپلۆماتیکی و رێگاکانی دیکە بەردەوامە لە راوێژکاریکردن. ھاوشانی بەردەوامی راوێژکاریی لەگەڵ رووسیا و ئێران، کاری نێوەندگیری لە قۆناغەکانی ئاستانا و جنێڤیش بەردەوامە".
جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی ئەو پرۆژە بڕیارەی پەیوەندیدار بە موفتییەکان لەلایەن سەرۆکایەتی کاروباری پەروەردە و ئاینی یۆنان ئامادەکراوە گوتی: "ئەمە پێچەوانەی رێککەوتنامەی لۆزان و رێککەوتنامەکانی نێودەوڵەتییە. ئەمە بڕیارێکە مافی برایانی موسڵمان و ھاونەژادەکانمان لە تراکیای رۆژئاوا پێشێڵ دەکات. چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە بەرپرسانی یۆنان لەم بڕیارە پاشگەزببنەوە".