Necmettin Karaca
13 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2022
وان – AA
لێکردنەوەی ترێ لە قەزای ئەرجیش سەربە پارێزگای وان کە ساڵی رابردوو بە ئاماژەی جوگرافییەوە تۆمار کرا، دەستی پێ کردووە.
ترێی ئەرجیش کە بە دەستپێشخەری پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەی وان، عەبدوڵاهات ئاڤراس و بریکاری سەرۆکی شارەوانی و قایمقایمی ئەرجیش، نوری مەهمەتبەیئۆغڵو زیاتر دەست کراوە بە رەنێوهێنانی لە ئەرجیشەوە رەوانەی ناوچەکانی دیکە دەکرێت.
ئەندازیاری کشتوکاڵی، ئەحمەد مەسعود ئۆزلەک بە ئاماژەدان بەوەی کە نزیکەی ٢٠٠ خانەوادە ترێی ئەرجیش رەنێو دەهێنن، گوتی: "ساڵی رابردوو ئەم جۆرە ترێیە کە چەندین سەدەیە لە ئەرجیش رەنێو دەهێندرێت بە ئاماژەی جوگرافییەوە تۆمار کرا".
ئەحمەد مەسعود ئۆزلەک بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە ئەم ترێیە بۆ خواردن لە ناوچەکە بەکار دەهێندرێت و بەمەبەستی دروستکردنی دۆشاو دەفرۆشرێت، گوتی: "بەم جۆرە بەروبوومی ئەم ترێیە بووەتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ ژمارەیەک لە دانیشتووان. دوای پێدانی بەڵگەی ئاماژەی جوگرافی، ترێیەکە زیاتر ناسراوە. دەست کراوە بە لێکردنەوەی ترێ کە مانگێک دەخایەنێت".
موراد ئۆزلەک کە یەکێکە لە رەنێوهێنەرانی ترێ لە ناوچەکە داوای لە تەواوی ئەوانە کرد کە لە ئەرجیش دەژین و باخیان هەیە، لانیکەم مێوێکی ترێی ئەرجیش بچێنن، گوتی: "پێویستە بەهاکانمان بپارێزین و بیانگوازینەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو. ترێی ئێرە تایبەتمەندی جیاکەرەوەی هەیە و تامیشی مێخۆشە".