Hüseyin Yıldız
24 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2023
ئیدر- AA
لە دامێنی چیای ئاگری-دا و لە ئامێزی سروشتدا، وێنەی رێوییەک گیرا.
باخی گشتیی چیای ئاگری کە گەورەترین باخی گشتیی تورکیایە و دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی ئیدر و ئاگری لە رۆژهەڵاتی تورکیا.
هەبوونی سروشتی جیاواز لە دامێنی چیای ئاگری-دا، وای گرتووە ببێتە شوێنێکی گونجاو بۆ ژیانی چەندین جۆری باڵندە، کرتێنەر و خشۆک و ئاژەڵی کێوی.
رێوییەکی ناو باخەکە لە کاتێکدا بەناو تاوێرە بەردەکانی دامێنی چیای ئاگری-دا، بەدوای خۆراکدا دەگەڕێت وێنەی گیرا.
لە گرتەکەدا دەردەکەوێت کە رێوییەکە بۆ ماوەیەک بەناو بەردەکاندا دەسوڕێتەوە و کاتێکیش هەست دەکات چاودێری دەکرێت، بەخێرایی خۆی ون دەکات.