Hüseyin Cem Dağıstanlı
20 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، هاووڵاتیانی تورکیا و ئەو هاووڵاتییە سووریانەی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی سێهەمن، دەتوانن بە پاسپۆرتەوە لە دەروازە سنوورییەکانی سەر سنوری سووریا، جگە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیی، هاتووچۆ بکەن.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نێکست سۆشیال ڕایگەیاند: "لەگەڵ دەستپێکی پرۆسەی ئاسایی کردنەوە کە بە ئازادبوونی سووریا لە دوای هەشتی کانوونی یەکەم دەستیپێکرد، لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە وشکانییەکانی سووریا دەستکرا بە مامەڵەی هاتووچۆ بە پاسپۆرت. هاووڵاتیانی تورکیا و ئەو هاووڵاتییە سووریانەی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی سێهەمن، دەتوانن بە پاسپۆرتەوە لە دەروازە سنوورییەکانی سەر سنوری سووریا، جگە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیی، هاتووچۆ بکەن".