Abdullah Shukur
04 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەک کە بەھۆی گازی سرووشتی لە شارۆچکەی پورساکلار سەر بە پارێزگای ئەنقەرە روویدا، پێنج کەس بە سووکی بریندابوون کە دووانیان پۆلیسن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، کەسێک بە ناوی(ە.ت) لە شارۆچکەی پورساکلار سەر بە پارێزگای ئەنقەرە کە بەھۆی کێشەی خێزانی ویستوویەتی بۆرییەکی گازی سرووشتی ماڵەکەی خۆیدا بکاتەوە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
دواتر تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە ناوچەکە و دەستبەجێ ئەو کەسە چەرخەکەی دەستی داگیرساندووە.
لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر پێنج کەس برینداربوون کە دووانیان ئەو پۆلیسانە بوون کە ھاتبوونە شوێنی رووداوەکە.
ئەو کەسەی کە بووە ھۆکاری تەقینەوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی دشکاپی شاری ئەنقەرە کرا و لێکۆڵینەوەی پێویستیش لە بارەی رووداوەکە بەردەوامە.