Sayim Harmancı,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
هەکاری - AA
هەکاری و شارۆچکەی یوکسەکۆڤا، لە مانگی نیساندا بەهۆی بارینی بەفرەوە سپییان پۆشی.
بارانی بەلێزمە کە ناوەندی شاری هەکاری و یوکسەکۆڤای گرتبووەوە، شەوی رابردوو لێزمەی بارانەکە بۆ بەفر گۆڕدرا. بەهۆی بارینی بەفرەکەوە، سەربانەکان، ئۆتۆمبێلەکان، درەختەکان و ناوچە بەرزەکان، رەنگی سپییان پۆشی.
ژمارەیەک لە هاووڵاتییان ئەو بەفرەی لەسەر ئۆتۆمبێلەکان کەڵەکەببوو، پاکیانکردەوە.
جیهان ئایاز کە یەکێکە لە دانیشتوانی هەکاری، باسی لەوەکرد بەیانی کە هەستاون لە خەو بینیوویانە شار سپیپۆش بووە، سەریان سووڕماوە.