Behlül Çetinkaya
04 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
لە کاتێکدا تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی وەزیری دەرەوەی نۆ وڵات لە دوو هەفتەی داهاتوودا، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ شاندێکی سەربازی، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قەیرانی خۆراک سەردانی تورکیا دەکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی ئامادەبوونی لە دێسکی سەرنووسەری ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە ٣١ی ئایاردا ریکخرابوو، وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە لە بەرنامەی کاردا بوون و رایگەیاند کە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردان لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە لە زۆرێک لە وڵاتەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد كه، بەشێک لەو وەزیرانە یەکەم سەردانی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجام دەدەن و لەم چوارچێوەیەدا پرسگەلێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یەکەم وەزیر دەبێت کە سەردانی تورکیا دەکات. ههروهها كۆبوونهوهی سێ بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئازهربایجان و توركمانستان له شەشی حوزهیران بهڕێوهدهچێت.
تورکیا لە حەوتی حوزەیران میوانداریی وەزیری دەرەوەی باکووری مەقدۆنیا، بوجار عوسمانی دەکات. هەروەها لە هەشتی حوزەیران لە چوارچێوەی کۆنفرانسی تورکیا و هۆڵەندا (ویتنبورگ) میوانداری وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، وۆپکە هۆکسترای دەکات.
ئەم سەردانەى وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، وۆپکە هۆکسترای كە لەمانگی یەكى رابردوودا دەستبەكاربووە، بە یەکەم سەردانی فەرمی بۆ تورکیا هەژمار دەکرێت.
- لاڤرۆڤ بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی رێڕەوی ئەمنی لە دەریای رەش سەردانی تورکیا دەکات
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ شاندێکی سەربازیدا سەردانی تورکیا دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی وەک کردنەوەی رێڕەوی ئەمنی لە دەریای رەش، هاتنە ژوورەوە و دەرچوونی ئەو کەشتییە بارهەڵگرانەی دانەوێڵە دەگوازنەوە.
بڕیارە لاڤرۆڤ و شاندەکەی لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ تورکیا لەگەڵ شاندەکانی وەزارەتی بەرگریی و نوێنەرانی سەربازیی تورکیا کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییانەی چاوشئۆغڵو، لە كاتێكدا ئۆكراینا نیگەرانە لەو كێشە ئەمنییانەی كە لەگەڵ پوچەڵکردنەوەی مینە دەریاییەكان لە ناوچەی ئۆدێسا روودەدەن، رووسیا نیگەرانە لەوەی كە کەشتییە بارهەڵگرەکان چەك بۆ ئۆكراینا بگوازنەوە.
- چاوشئۆغڵو سەردانی کۆماری چیک دەکات
دوای سەردانەکەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بێیەربۆک یەکەم سەردانی فەرمی خۆی بۆ تورکیا لە نۆی حوزەیران ئەنجام دەدات.
دوای ئەمە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو سەردانی کۆماری چیک دەکات.
هەروەها لە ١٥ی حوزەیران میوانداری هەردوو وەزیری دەرەوەی نەرویج، ئانیكن هویتفێڵد و وەزیری دەرەوە و بەرگری ئێرلەندا دەكات بۆ توركیا.