İsa Toprak
13 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی "مەرجەک-٢١"دا کە لە ٧٥ پارێزگا بەڕێوەچوو، دەستگیرا بەسەر هەزار و ٥٦٤ چەکدا.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا باسی لەوە کرد بەردەوامدەبن لەسەر دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی چەکی بێ مۆڵەت دابین دەکەن و ڕادەستکردنیان بە دادگا.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە ٧٥ پارێزگادا ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر قاچاخچیانی چەک و ئەو کەسانەی چەک دەگوازنەوە ئەنجامداوە و ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیرا بەسەر هەزار و ٥٦٤ چەکدا کە پێکهاتبوو لە هەزار و ١٥٧ دەمانچی بێمۆڵەت، ٩٢ چەکی دوور هاوێژ و ٣١٥ چەکی بێمۆڵەتی ڕاو و، ڕێکاری یاساییش لە بارەی هەزار و ٨١٩ کەس گیراوەتەبەر".