Utku Şimşek
20 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی ١٩ تیرۆریستی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری عێراق و سووریا ڕايگەیاند، لەوانەیش ١٥ تیرۆریستيى پەکەکە لە ناوچەکانی خواکورک و ئاسۆس لە باکووری عێراق و چوار تیرۆریستيی پەکەکە/یەپەگە لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە پێناو شەهیدەکانمان، لە پێناو گەلەکەمان و نیشتمانە ئازەزەکەماندا بە هەموو هێزمانەوە بێوچان بەردەوامین لە خەبات. سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەکانی خواکورک و ئاسۆس لە باکووری عێراق ١٥ تیرۆریستیی پەکەکە و، لە ناوچەی کانی ئاشتیی و قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا چوار تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست. بێوچان بەردەوام دەبین لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا".