Sarmand Hameed
11 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2023
بۆگۆتا - AA
لە شاری بۆگوتا پایتەختی کۆڵۆمبیا، نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی ئەو بوومەلەرزەیەی رۆژی دووشەممەی رابردوو ناوچەکانی باشووری تورکیا و باکووری سووریای هەژاند، ئەنجامدرا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەو دوو وڵاتە لە دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەبوبەکر سدیق لە بۆگۆتای پایتەخت ئەنجامدرا.
نوێژخوێنان نزای لێخۆشبوونیان بۆ ئەو کەسانە کرد کە لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات هیوای چاکبوونەوەی خێرایان بۆ برینداران خواست.
رۆژی هەینی لە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی نوێژی مردوو بۆ قوربانیانی کارەساتی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا ئەنجامدرا.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە شەشی شوباتی ٢٠٢٣، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٧ پلە كه چهقهكهی پارێزگای مهڕهش بوو له باشووری توركیا، روویدا و دوای چەند کاتژمێرێک، بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی ٧،٦ پلە و سەدان پاشلەرزەی دیکەی بەهێز لە هەمان ناوچەدا روویاندا و بەهۆیانەوە زیانی زۆری گیانی و ماددی له توركیا و سووریا کەوتەوە.