Zeynep Yeşildal
06 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2024
ئیستانبوڵ - AA
لە گۆڕەپانێکی بەردەم دادگای ئیستانبوڵ بە هۆی تەقەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون کە دوویان پۆلیسن.
بە پێی زانیارییەکان کەس یان کەسانێکی نەناسراو کە تا ئێستا هۆکارەکەی نازانرێت، لە بەردەم دادگای ناوچەی چاغڵایان لە ئیستانبوڵ تەقەیان کردووە.
لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا دوو کەس کوژران و سێ کەسیش بریندار بوون کە دوویان پۆلیسن.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و هێزەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
