Ömer Ertuğrul
14 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2023
یۆزگات - AA
لە پارێزگای یۆزگات کارکردنی جووتیار و وەرزێرەکان بۆ کۆکردنەوەی نیسکی خڕ دەستی پێ کرد.
یۆزگات لە بەرهەمهێنانی نیسکی خڕدا لە ریزبەندی یەکەمی تورکیادایە و لە ساڵی رابردوودا لە نزیکەی ١٧٤ هەزار دۆنم زەویدا ١٨ هەزار و ٩٦٥ تۆن نیسک بەرهەمهێندراوە، ئەمساڵیش بەهۆی زۆری باران بارینەوە چاوەڕێ دەکرێت بەرهەمێکی زیادتر بچندرێتەوە.
بەشێک لە جووتیارن بە ئامێر و بەشێکیشیان بە کەرەنتوو نیسکەکە دەچننەوە.
لە گوندی چاڵتالی، بنیامین ئایڤەردیی تەمەن ٦٣ ساڵ یەكێکە لەو هاووڵاتییانەی بەکەرەنتو، نیسک کۆدەکاتەوە و باس لەوە دەکەت کە لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە جووتیارە.
ئایڤەری ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمساڵ، گەنم، جۆ، نیسک و نۆکیان چاندووە و رایگەیاند: "ساڵی رابردوو بەرهەم زۆر نەبوو. بەڵام ئەمساڵ بارانی زۆر باری، بەرهەمیش باشە بەڵام نازانم نرخەکان چۆن دەبن".
ئیدریس ئاڵتونئۆکی تەمەن ٥٦ ساڵ هاووڵاتییەکی دیکەیە کە وەک وەرزێری کەرەنتو کار دەکات، دەربارەی کۆکردنەوەی نیسک باس لەوە دەکات کە پێشتر بە دەست نیسکیان کۆکردووەتەوە و دەڵێت: "بە کەرەنتو کارەکان ئاسانترن. لە گوندەکەمان حەوت بۆ هەشت کەسین کە کەرەنتوو بەکاردێنین. بە کرێی رۆژانە کار دەکەین و لە یەک رۆژدا کەسێک دەتوانێت دوو دۆنم زەوی دروێنە بکات".