Rewa Mahmut Hasan
10 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2016
بەمەبەستی فێرکردنی دابونەریتی ناوچەکە و زمانی کوردی کە لە ناوچەی هەکاری قسەی پێ دەکرێت، سیمینارێکی ٨ رۆژی بۆ ٣٦٧ مامۆستا کە لە ناوچەکە وانە دەڵێنەوە، کرایەوە.
سیمینارەکە لە ناوەندی کولتوریی ئەتاتورک لە هەکاری بەرێوەچوو، بۆ ئەو مامۆستایانەی کە تازە رەوانەی ناوچەکە کراون بۆ وانە گوتنەوە.هاوکات بۆ ئەوەی بێ گرفت پێداویستی ژیانی رۆژانەی خۆیان بەرێبکەن، ناوەندی کولتوری ئەتاتورک سیمینارێکی بۆ فێرکردنی دابونەریتی ناوچەکە و زمانی کوردی کە لەناوچەکە قسەی پێ دەکرێت، بەڕێوەبرد.
لەو سیمینارەدا پەیوەندی کچان و کوڕان، پێکهاتەی عەشایەری و دیمۆگرافیای ناوچەکە فێری مامۆستایان دەکرێت.
بوشرا سەزەر کە خەڵکی شاری سامسون-ی تورکیایە و ئێستا لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا وانە دەڵێتەوە، باس لەوە دەکات کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی لە هەکاری، زۆر کاردانەوەی توندیان بەرامبەر نواندووە، بەڵام ئەو ئێستا راهاتووە و زۆر دڵخۆشە کە چۆتە شارەکە و فێری کوردی دەبێت و خۆی بەرەوپێش دەبات.
کوبرا یڵدز یەکێکی ترە لەو مامۆستایانەی لە یوکسەکۆڤا وانە دەڵێتەوە و خۆی دانیشتووی شارۆچکەی فەتحیەیە لە پارێزگای موغڵا، ناوبراو باس لەوە دەکات کە سەرەتا زۆر نارەحەت بووە کە رەوانەی هەکاری کراوە، ئەو باس لەوە دەکات کە لەگەڵ ١٦ مامۆستادا رەوانەی هەکاری کران، دوای ئەوەی کە خەڵک رێزی زۆری لێگرتوون خۆشحاڵ بوون، ئەو باس لەوە دەکات کە خوازیارن فێری کوردی ببن لەڕێگەی ئەو سیمینارانەوە فێری بوون، لەخەڵكی ناوچەکە زیاتر.
ئەو باس لەوە دەکات کە لەڕێگەی سیمینارەکەوە دەتوانن بە کوردی بڵێن چۆنن، باشن، سەرچاوم، بەخێربێن و سوپاستان دەکەم. هەروەها ناو و رەنگەکانیش فێربوون.