Nurten Aslan,Ahmet Kaplan
25 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2019
دیاربه‌كر- AA
دایكانی دیاربه‌كر به‌ئومێدی شادبوونه‌وه بە رۆڵه‌کانیان كه رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه رفاندوونی بۆ چیا، به‌رده‌وامن له ئێشكگرتن.
ئه‌و دایكانه، هه‌ده‌په به به‌رپرسیار له رفاندنی رۆڵه‌كانیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به‌م هۆیه‌شه‌وه له سێی ئه‌یلووله‌وه له‌به‌رده‌م بینای سه‌ره‌كی ئه‌و پارته ده‌ستیان به ئێشكگری كردووه و ماوه‌ی 114 رۆژه به‌رده‌وامن.
فاتمه ئاككوش یه‌كێكه له‌و دایكانه و ماوه‌ی پێنج ساڵه هیچ هه‌واڵێكی له سۆنگولی كچی نییه، پێیوایه چیتر به‌رگه‌ی دووری كچه‌كه‌ی ناگرێت و زۆر بیری ده‌كات.
فاتمە ئاككوش گوتی: "منداڵه‌كانی تریشم په‌رێشانن، له‌م زستانه‌دا له ماڵه‌وه به‌بێ خواردن ده‌مێننه‌وه. كه‌س نییه زۆپاكهیان بۆ دابگیرسێنێت. ئه‌گه‌ر ویژدان و به‌زه‌ییان هه‌یه منداڵه‌كانمان بۆ گه‌ڕێننه‌وه".
ناوبراو داوا له كچه‌كه‌شی ده‌كات، ئه‌گه‌ر گوێی له ده‌نگییه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆلای.
له پاڵ دایكاندا، باوكانیش به‌شداری ئێشكگرییه‌كه ده‌كه‌ن و داوای گێڕاندنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
شهڤكهت بینگۆل یه‌كێكه له‌و باوكانه و ماوه‌ی پێنج ساڵه هه‌واڵی له تونجای كوڕی نییه و پێشیوایه کە به‌رپرسانی هه‌ده‌په دەرگایهكی دیكه‌یان بۆ بینای سه‌ره‌كی پارته‌كه دروستكردووه و رۆڵه‌كانیان تا ئێستا له‌ڕێی ئه‌و ده‌رگایه‌وه هاتوچۆی بیناكه ده‌كه‌ن.
شەڤکەت بینگۆل داوا له دایك و باوكان ده‌كات پارێزگاری له رۆڵه‌كانیان بكه‌ن و گوتی: "ته‌نانه‌ت نازانم كوڕه‌كه‌م زیندووه یان مروو. ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له په‌رله‌مان بانگه‌شه‌ی به‌رگریكردن له كورده‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌ی كه‌واته بۆچی منداڵه‌كانی ئێمه‌یان بردووه؟ ئه‌مانه نوێنه‌ری كورده‌كان نین و ته‌نها به‌رگری له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌وان به منداڵه‌كانی ئێمه پاره په‌یدا ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و باجه‌ی ئێمه ده‌یده‌ین به ده‌وڵه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن. كه‌چی هه‌ر به‌و مووچانه گولـله ده‌نێن به پۆلیس و سه‌ربازه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه. چیتر با واز له‌م كارانه‌یان بهێنن. ئه‌گه‌ر 114 ساڵیش بخایه‌نێت ئێمه كۆڵ ناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له ئێشكگری. ته‌نها له‌پێناو منداڵه‌كانی خۆماندا نا به‌ڵكو بۆ رۆڵه‌ی خێزانه‌كانی دیكه‌ش ئێشكگری ده‌كه‌ین. با جگه‌ری كه‌سی دیكه نه‌سووتێت وه‌ك جگه‌ری ئێمه سووتاوە. داواكارم خێزانه‌كانی دیكه‌ش بێن و داوای منداڵه‌كانیان بكه‌ن".