دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزیری ئابوری دەستی لەكار كێشایەوە؛ وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گولەریش دەستی لەكاركێشایەوە.
لەمبارە وەزیری ناوخۆی توركیا گوتی: "رۆژی ١٧ی كانوونی یەكەم دەست لەكاركێشانەوەی خۆم ئاراستەی سەرۆكوەزیران كرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی كانوونی یەكەم بە رەسمی دەست لەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەشی سەرۆكوەزیران كرد."
موعەمەر گولەر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رۆژی١٧ی كانوونی یەكەم داوای دەست لەكار كێشانەوەی خۆم ئاراستەی سەرۆكوەزیران كرد، ئەمڕۆیش بە نووسرا و رەسمی دەست لەكار كێشانەوەی خۆم پێشكەشی سەرۆكوەزیران كرد."