Mümin Altaş
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە – AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)، بەناو بەرپرسی ناوچەی عەین عیسا'ی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە، قەیس بەرهۆ سولایڤا کە ناوی نهێنیی "ئازاد"ە و خەڵکی عێراقە لە سوریا لە چالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەست گەیشتوون قەیس بەرهۆ سولایڤا لە ٢٠١٣ەوە چووەتە ناو رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، سەرەتا لە ناوچەی شنگال لە عێراق و دواتریش لە ناوچەی تەل تەمر لە سووریا چالاکی ئەنجامداوە.
ئەم تیرۆریستە دوای ئەوەی وەک بەرپرسی چەکە قورسەکان لە ناوچەی حەسەکە لە سووریا چالاکی ئەنجامداوە، دیسانەوە لە ٢٠١٧ لە ناوچەی سەرێ کانی-تل تەمر ئەرکدار کراوە.
قەیس بەرهۆ سولایڤا کە لە میانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی کە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ٢٠١٩ ئەنجامدرا، چالاکی لە دژی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دا، لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیاوە خرایە ژێر چاودێرییەوە.
دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی یەک لە دوای یەک و لە چالاکی خستنی ژمارەیەک لە بەناو بەرپرسانی رێکخراوەکە لە عەین عیسا، قەیس بەرهۆ سولایڤا کە لەو ناوچەیە ئەرکدار کرابوو لە ئۆپەراسیۆنێکی MiTدا لە چالاکی خرا.