Sangar Hamad Azeez
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆسەر رژێمەکەی ئەسەد دوای پەلاماری دوما بە چەکی کیمیایی گوتی: "نه‌ده‌كرا بیر له‌وه بكرێته‌وه كه هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سەر دوما له لایه‌ن رژێمی سووریاوه، بێ وه‌ڵام بهێڵرێته‌وه".
کاڵن سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆسەر رژێمەکەی ئەسەد روونکردنەوەیەکی دا.
ئیبراهیم كاڵن گوتی: "نه‌ده‌كرا بیر له‌وه بكرێته‌وه كه هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سەر دوما له لایه‌ن رژێمی سووریاوه، بێ وه‌ڵام بهێڵرێته‌وه".
کاڵن گوتیشی: "داوا ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو بن له‌پێناو رێگرییكردن له هێرشه كیمیاییه‌كان له ئاینده‌دا".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوتیشی: "رێگرییكردن له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌كان له‌رێگه‌ی چه‌كی رێگە پێنەدراو و كیمیاییه‌وه، به‌نده به ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌رچی زووی چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریا".