ئه‌نقه‌ره
پزیشكی نۆهه‌مین سه‌ركۆماری توركیا سلێمان دهمیرەل ، ئایلن جێسوور رایگه‌یاند: "به‌ڕێز ده‌میرڵ كه تا كۆتا ساته‌كانی ژیانی به‌ئاگابووه به‌شێوه‌یه‌كی به‌قه‌در، دڵخۆش و ئاسووده كۆچی دوایی كرد".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، جێسوور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دهمیرەل نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سستی گورچیله‌ی هه‌بوو كه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه دووچاری ناڕه‌حه‌تی ببوو.
جێسوور، باسی له‌وه كرد كه دهمیرەل تا كۆتا ساته‌كانی ژیانی به‌ئاگابووه و گوتی: "سه‌ركۆماری به‌ڕێزمان كه ته‌مه‌نی ته‌رخان كردبوو بۆ دیموكراسی و ئامانجی گه‌شه‌پێدان. خۆشه‌ویستی توركیا و قاره‌مانی دۆسیه‌ی توركیا، سه‌ركرده‌ی مه‌زن كه جێده‌ستی له بنیاتی توركیای ئه‌مڕۆدا هه‌یه، شوێن ده‌ستی دیاره له پڕۆژه‌كانی ئه‌و رێگاوبانهی به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆین، ئه‌و ئاوەی ده‌یخۆینه‌وه، ئه‌و كاره‌بایه‌ی به‌كاری ده‌هێنین، ئه‌و قوتابخانانه‌ی تێدا دهخوینین، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ش. هه‌ر له به‌نداوه‌كانه‌وه تا ده‌گاته قوتابخانه‌كان شوین ده‌ستی ئه‌وه‌ی پێوه دیاره، كاتژمێر 2:05 خولهك كۆچی دوایی كرد."
جێسوور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه خوانی ئێواره‌یان له‌گه‌ڵ دهمیرەل خواردووه و گوتی: "به‌ڕێز ده‌میرڵ كه تا كۆتا ساته‌كانی ژیانی به‌ئاگابووه به‌شێوه‌یه‌كی به‌قه‌در، دڵخۆش و ئاسووده كۆچی دوایی كرد".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی گیوڤێن ته‌وفیق عه‌لی كوچوكباش رایگه‌یاند: "له 13ی مایسدا به‌هۆی هه‌بوونی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه دهمیرەل هێنراوه بۆ نه‌خۆشخانه، له‌و كاته‌شه‌وه تا ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بوو".
كوچوكباش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوبه‌ناو ته‌ندروستی دهمیرەل باش ده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ری كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیه‌وه كۆچی دوایی كرد.