Yılmaz Kazandıoğlu,Sayim Harmancı
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
هەکاری - AA
دانیشتوانی شارەدێی دەرەجیک سەربە شارۆچکەی شەمزینان لە سنووری پارێزگای هەکاری پشتیوانیی لەو ئۆپەراسیۆنانە دەکەن کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەسەر سنوور و لە باکووری عێراق ئەنجامدەدرێت و خوازیارن ئەو کەشی ئارامی و خۆشگوزەرانییەی کە دەستەبەرکراوە، درێژەی هەبێت.

شارەدێکە خاوەن گرنگییەکی ستراتیجییە و بە تاشەبەردی بەرز دەوردراوە، بە هۆی ئۆپەراسیۆنی کاریگەریی هێزە ئەمنییەکانەوە لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە و دانیشتوانەکەی، لە سایەی ئەو کەشە ئارامەی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان هاتووەتە ئاراوە، بە ئارەزووی دڵی خۆیان ژیان دەگوزەرێنن.

هاووڵاتییان خۆشحاڵن بەو ئۆپەراسیۆنانەی ئارامی و خۆشگوزەرانیی بۆ دەستەبەرکردوون و پشتیوانییان لێدەکەن.
مەهمەت ئیرەز کە یەکێکە لە دانیشتوانی شارەدێکە لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد پێشتر لە گوندی کۆچیغتی سەروو ژیاوە، بەڵام بە هۆی تیرۆرەوە هاتووەتە گوندی کۆچیغیت کە نزیکترە لە ناوەندی شارەدێکە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.