Aynur Ekiz,Ramal Abdullah Mahmood
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
هه‌ردوو شاندی توركیا و ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتۆن كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو و دوو كاتژمێر و ١٠ خوله‌كی خایاند.
شاندی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی كاڵن له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌دات ئۆناڵ و جێگری وه‌زیری به‌رگریی، یونس ئێمره كارائۆسمانئۆغڵو و جێگری سه‌رۆكی میت، جه‌ماله‌ددین چه‌لیك و ژمارەیەک به‌رپرسی په‌یوه‌ندیداری دیكه پێكهاتبوون.
شانده‌كه‌ی ئه‌مریكاش به سه‌رۆكایه‌تی بۆڵتۆن پێكهاتبوون له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، جۆزیف ده‌نفۆرد و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، جێمس جیفری و ژمارەیەک به‌رپرسی په‌یوه‌ندیداری دیكه.