Sayim Harmancı,Mohammed Baqi Hussein
28 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
هه‌كاری - AA
كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌مه‌ن چوار ساڵ كه له شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری بارهه‌ڵگرێك لێیدابوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، بارهه‌ڵگره‌كه كه سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت بووه و هێشتا ژماره‌ی تابلۆ و ناسنامه‌ی شۆفێره‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه له میانی تێپه‌ڕینیدا به گه‌ڕه‌كی مۆدای شارۆچكه‌كه‌دا، مینه یڵمازی ته‌مه‌ن چوار ساڵی شێلاوه.
مینە یڵماز له‌شوێنی رووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه بۆ پزیشکی دادوەری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌مزینان به مه‌به‌ستی توێكاری.
دواتریش شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستگیركرا.