İsmet Karakaş,Serdar Açıl,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی نهێنی مه‌ده‌نی فه‌تۆ له سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی هه‌واڵگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتیی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ١٢ ئه‌ندازیاری گومان‌لێكراو ده‌ركرد.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان هه‌ڵمه‌تی هاوكات له ئه‌نقه‌ره، ئیستانبوڵ، مانیسا، موغڵا و ساكاریان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان ئه‌نجام دران.
تا ئێستا پێنج گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كانی دیكه.