Sayim Harmancı,Sıraç Karadeniz
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2021
هه‌كاری – AA
ژماره‌یه‌ك گه‌نجی گوندی ئاشاغی كایالار سەربە شارۆچكه‌ی شه‌مزینان له پارێزگای هه‌كاری به‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییانه‌ی خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فر كه به توانای خۆیان به دروستكردنیان داون، به‌سه‌ر به‌رزاییه به به‌فر داپۆشراوهكاندا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن.
ئه‌م گه‌نجانه كه كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان له داری وشكی زۆر پته‌و به دروستكردن داوه، به‌م چالاكییه‌یان بوونه‌ته هۆی دڵخۆشبوونی گوندنشینان.
به‌شداربووانی چالاكییه به قایش و دا‌و، كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی خلیسكهیان له قاچیان ئاڵاندووه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان له قه‌دپاڵه‌كانی چیاوه دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.