سەرۆک بەشی زانستەکانی ئاوسان (وەرەم) لە زانکۆی یەدیتەپە پرۆفیسۆر ئۆیان ئوڵوچ دهڵێ رێژەی تووشبووان بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیھان بەرەو زیادبوونە. بەجۆرێک ساڵانە تەنیا لە وڵاتی تورکیا ١٧٥ ھەزار کەس تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن.
ئوڵوچ ھەروەھا گوتی: "لە ساڵی ٢٠٠٢ سەدا دوازدەی ھۆکارەکانی مردن شێرپەنجە بووە. لە ساڵی ٢٠١٢وە ئەو رێژەیە بەرزبۆتەوە بۆ سەدا ٢١. ئەوە لە کاتێکدایە کارێکی زۆر باش بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە کراوە. ھەروەھا لە ھەر سێ حاڵەتی شێرپەنجە، جگەرە ھۆکاری یەکێکیانە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.