İlkay Güder
20 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەریەک لە ناوچەکانی مەتینا، خواکوڕک و زاپ لە باکووری عێراق ئەنجامدراوە.
لە راگەیانراوێکدا کە لە هەژماری وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەریەک لە ناوچەکانی مەتینا، خواکوڕک و زاپ لە باکووری عێراق، ژمارەیەک پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازیان خاپوورکردووە کە لەلایەن تیرۆریستانەوە وەک سەکۆی چەک، حەشارگە، پەناگە و گەنجینەی تەقەمەنی بەکاردەهێندران.