Erdinç Aksoy
24 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
پارێزگاری ئادانا، مه‌حمود ده‌میرتاش رایگه‌یاند: "ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 8:05 به‌یانی، له‌ناو گه‌راجی راگرتنی ئۆتۆمبیله‌کانی پارێزگادا و له شوێنێكی نزیك له ده‌روازه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی پاریزگار، ئۆتۆمبێلێك ته‌قیوه‌ته‌وه. پیشبینی ده‌كرێت ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئافرەتێکەوە ئه‌نجامدرابێت".
ده‌میرتاش باسی له‌وه كرد له‌ته‌قینه‌وه‌که‌دا دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 16ی دیكه‌ش برینداربوون.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ده‌میرتاش باسی له‌وه كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و، ژماره‌ی تابلۆكه‌ی 33 بووه.
ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا هیچ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه و گوتی: "ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 8:05 خوله‌كی به‌یانی، له‌ناو گه‌راجی راگرتنی ئۆتۆمبیله‌کانی پارێزگادا و له شوێنێكی نزیك له ده‌روازه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی پاریزگار، ئۆتۆمبێلێك ته‌قیوه‌ته‌وه. پیشبینی ده‌كرێت ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئافرەتێکەوە ئه‌نجامدرابێت. له تهقینهوهکەدا دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 16ی دیكه‌ش برینداربوون و، سەرجەمیان گوستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه".