Sevil Çelik,Rewa Mahmut Hasan
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەگەر لە وڵاتماندا بەرامبەر مرۆڤ، یان بەتایبەت بەرامبەر ئافرەتان تێروانینی هەڵە، قبووڵی هەڵە و کاری هەڵە هەبێت، دەبێت بە قووڵییەکی تر بۆ هۆکارەکەی بگەڕێین نەک وابەستەی بکەین بە ئایین و کولتوورەکەمانەوە. لەم رووەوە بە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئافرەتان، دەبینە دەرماندەری دەردی هەموو میللەتکەمان، بگرە هی مرۆڤایەتیش. لەو پەڕی ئەمەشەوە دەزانین کە کۆمەڵگەیەک ئەگەر لەسەر بنەمای ماف و دادپەروەری کێشەی ئافرەتانی لە رووی پەروەردە و کار و جیاکاری و توندوتیژیەوە چارەسەر نەکردبێت، ئەوا ناگاتە ئامانجەکانی خۆی، چونکە ئەگەر ئافرەت نەبوو ئەوا نیوەی کۆمەڵگە نابێت".