Fahrettin İbrahim
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار لەبارەی دانوستانەکان لەگەڵ یۆنان: "لە داهاتوودا بەردەوام دەبێ و بڕوام وایە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دەبێت".
ئاکار کە بە هاوڕێیەتی کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی سەربازیی وڵاتەکەی بەشداری لە رێوڕەسمێکدا کردبوو، هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئیجە و خۆرهەڵاتی دەریای سپی کرد.
خولوسی ئاکار باسی لە دانوستانەکان لەگەڵ یۆنان لەسەر دۆخی ناوچەکە کرد و گوتی: "لە داهاتوودا بەردەوام دەبێ و بڕوام وایە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دەبێت".
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکار راشیگەیاند کە "چاوەڕوانیمان ئەوەیە رێگە نەدرێت بە هەڵسوکەوتی خراپ و لێدوانی نابەرپرسیارانە کە خزمەت بە چارەسەری دۆخی ئیجە و خۆرهەڵاتی دەریای سپی ناکات".