دانیشتوانی شارۆچکەی چاڵدێران لە زستان شەختەی دەریاچەی کاز دەشکێنن و بە گیای سەوز ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن، لەو کاتەی پلەی گەرمی بۆ ٣٥ پلەی ژێر سەدی نزمبۆتەوە، وەکو ھەموو ساڵێک ھەمان شێواز پەیڕەو دەکەن.
دانیشتوانیگوندەکانی کاڵکان دەلان، یاغباسان، ھانکۆی و کویوجاکی کە خەریکی ئاژەڵدارین، دوای رۆیشتنی سێ کیلۆمەتر لە دەریاچەی کاز، بە تەور بەفر و شەختە دەشکێنن تاگیا سەوزەکەی ژێر دەردێنن و دەیدەنە ئاژەڵەکانیان.
دانیشتوانی ئەو گوندانە دەڵێن، لەسایەی ئەو گیایەی ژێر شەختە چوار وەرزی ساڵ گیای سەوز دەرخواردی ئاژەڵەکانیان دەدەن، ھەروەھا دەڵێن بۆ ئەمەش خەرجی ئالیک کڕینیان کەمە. هەروەها بەرهەمی شیریشیان زۆرە.