Sangar Hamad Azeez
26 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2015
وان
بەهۆی سەرماوسۆڵەوە بەنداوی ساریمەهمەت لە وان بە تەواوەتی بەستوویەتی.
شەپۆلێکی سەرماوسۆڵە رووی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو کردووە و بەهۆیەوە زۆرێک لە تاڤگە و دەریاچەکان بەستوویەتی و ئەمەش وای کردووە ژیان لە ناوچەکە سەخت بێت.
لە کاتەکانی شەودا پلەکانی گەرما لە شاری وان بۆ ١٤ پلە ژێر پلەی سفری سەدی دابەزی.
بەهۆیەوە بەنداوی ساریمەهمەت کە ١٠ مەتردووجا رووبەرەکەیەتی و بڕی یەک ملیۆن و ١٥٠ هەزار مەترسێجا ئاو دەگرێت، تەواوی رووی سەرەوەی بەستی.
راگەیەنرا کە رووی سەرەوەی ئاوی بەنداوەکە بە ئەستورایی ١٥ سانتیمەتر بەستوویەتی.
ئەم بەنداوە لە کاتەکانی هاویندا ئاو بۆ رووبەری ١٢ هەزار هێکتار زەوی دابین دەکات و جیا لەمەش لە دەریاچەی بەنداوەکە هاووڵاتییان ماسی راو دەکەن.