ئەنقەرە
سهرۆكی گشتی ئاك پارتی و سهرۆكوهزیرانی توركیا ئهحمهد داودئۆغڵو له وتارێكیدا له كۆنگرهی باڵی گهنجانی ئاك پارتی، كه له یاریگای ئهنقهره پێشكهشی كرد باسی لە رەوشی ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنەکانی دچ بە پەکەکە کرد.
سەرۆكی گشتی ئاك پارتی و سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەبارەی ئۆپەراسیۆن و گرژییەکانی جزیر و سلۆپی گوتی: "ئەو كەسانەی چاڵ هەڵدەكەنن و تەڵە دادەنێنەوە دەبێت وایان لێ بكەین كە بكەونە تەڵەی خۆیانەوە، ئەوان بەچاڵ هەڵكەندن هێرش دەكەنە سەر بەهاكانی ئیسلام، پەلاماری گیانی دیاربەكر دەدەن. دەنگی بانگەكان لە منارەی مزگەوتەكان كپ دەكەن. لە شوێنی دەنگی بانگدان مارشی خۆیان دەخەنە سەر. مزگەوتی كورشونلو-یان رووخاند لە دیاربەكر، دوایی زۆر بێ شەرمانە بوختانیان بۆ ئێمە هەڵبەست. هەرچەندە ئەوانەی لەگەڵ تیرۆریستان كاردەكەن چاوەڕوان ناكرێت هەڵوێستی مەردانە بنوێنن و كاری راست بكەن".
داودئۆغڵو پەکەکەی تۆمەتبارکرد بەوەی منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ دەڕفێنێ و گوتی: "لە دووتوێی ئەو پلانەی كە دەخوازرێت ئەمڕۆ لە باشووری خۆرهەڵات دابنرێت گەنجانی تێوەگلاوە. پەكەكە و هەندێ لایەنی سیاسیی كە ئاراستەیان دەكات، زمانێكی وەها بەكاردەهێنن كە كاریگەری لە گەنجان بكات. منداڵان و گەنجانی تەمەن هەشت بۆ 17 ساڵ كە پێویستە بچنە قوتابخانە، فێری هەڵگرتنی مۆڵۆتۆفیان دەكەن، قوتابخانەكانییان پێ دەستووتێنن، هێرشیان پێ دەكەنە سەر هێزەكانی ئەمنی. ئەو گەنجانەی بەرەو شاخ ئاراستەیان دەكەن، بەرەو مردنیان دەبەن. چەك دەدەنە دەستی منداڵی تەمەن 12-13 ساڵ. هەر گەنجێك بەگوێیان نەكات و نەتوانن كاریگەری لەسەر بكەن دەیكوژن. یاسین بیۆرو بەو شێوەیە كوژرا، هەروەها شەیموس سانر كە لە دووكانێكی شۆربادا كاری دەكرد بەو شێوەیە كوژرا. دەیانەوێت گەنجان ببنە دوژمنی قوتابخانە، مزگەوت، كتێب و قەڵەم. ئێمە رووبەڕووی رێكخراوێك دەبینەوە كە كاردەكات لەسەر ئەوەی گەنجەكانمان بە كوشتن بدات یاخود بیانكاتە بكوژ. ئەوان دەڵێن کە بە لێدانی چاڵ و دانانی بەربەستی سەرشەقامەكان رێ لە ناعەدالەتی دەگرن. بەڵكو ئەوان دەیانەوێت بە لێدانی چاڵ و داخستنی شەقامەكان ژیان بوەستێنن. ئەوان تەواو لە بێ ئاگایی دان. لە باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا ئێمە هەموو كات لە پشتی گەنجەكانمان دەبین. دەمەوێت هەمووان دڵنیا بكەمەوە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت. هەرگیز رێگە بە گێرەشێوێنی نادەین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەمشێوەیە رەخنەی لە بەرپرسانی هەدەپە گرت :"بەرپرسانی هەدەپە كەوتوونەتە شەرعیەت دان بەو خەندەقانەی رێكخراوی تیرۆریستی هەڵی دەكەنێت. پەرلەمانتارێكی هەدەپە بێ ئەوەی شەرم بكات هەڕەشە لەوانە دەكات كە ناچار بوون ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن. دێت و هەڕەشە دەكات و دەڵێت، ماڵەكانتان بەجێ مەهێڵن با لەڕووتانبێت رۆژێك بگەڕێنەوە. لێرەوە دەڵێم، هەموو ئەو هاووڵاتییانەی ناچار بوون ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن، بە ئارامی دەگەڕێنەوە. ئەوانەشی كە هاوكاری تیرۆرن بە سیمایەكی دیكەوە وەك ئەو پەرلەمانتارە، وەڵامی شایستەی خۆیان وەردەگرن. تا وایان لێ دەكەین دەستبەرداری بانگەشەی تێكدانی ئاسایشی توركیا ببن و چەكەكانیان پێ لەگۆڕدەنێین بەردەوام دەبین و پێكەوە توركیایەك بنیات دەنێین كە وەك برا هەموو پێكەوە تێیدا بژین. پەكەكە لەوێ ژیانی خەڵكی وەك بەندیخانە لێ دەكات، ئەم هاوسەرۆكەی هەدەپەش سەلامیان لێ دەكات. هاوكاری ماددی و مەعنەوی پێویستی ئەو هاووڵاتییانەمان دەكەین كە زیان لێ كەوتووی دەستی رێكخراوی تیرۆریستین. لەژێر سەقفی پەرلەمانیشدا وانەی ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە دادەدەین كە پشتگیری پەكەكە دەكەن".
داودئۆغڵو پێیوایە خەڵکی ناوچەکە لەگەڵ پەکەکە نین و پشتگیریان لێناکەن : "ئەوان زۆر تەڵە و بۆسەیان دانایەوە. وایانزانی خەڵک پاڵپشتیان دەکەن، بەڵام ئەوەیان نەدی. لە تورکیادا خۆسەری و ئەو شتانە نییە. بەڵکو تاکەشت ئیرادەی گەلە کە لە هەڵبژاردندا بڕیاری لەبارەوە دراوە. تەواوی گەلان خاوەنی ئەو سیستمەن کە بەهۆی سندوقەکانەوە هاتووەتە ئارا. جا با هیچ کەسێک نەچێتە خەیاڵی بەڕێوەبردنێکی جیاوازەوە. هەمووان بەوپەڕی ئازادییەوە لە پەرلەمان پەیامەکانی خۆیان دەگەیەنن. بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێ مافێک بە خۆی بدات، کە گەل پێی نەداوە".
داودئۆغڵو هەروەها رایگهیاند کە بهردهوام دهبن له ئۆپهراسیۆنهكان دژی پهكهكه.
داودئۆغڵو گوتی: "ئەو كەسانەی چاڵ هەڵدەكەنن و تەڵە دەنێنەوە دەبێت وایان لێ بكەین كە بكەونە تەڵەی خۆیانەوە، ئەوان بەچاڵ هەڵكەندن هێرش دەكەنە سەر بەهاكانی ئیسلام، پەلاماری گیانی دیاربەكر دەدەن. دەنگی بانگەكان لە منارەی مزگەوتەكان كپ دەكەن. لە شوێنی دەنگی بانگدان مارشی خۆیان دەخەنە سەر. مزگەوتی كورشونلو-یان رووخاند لە دیاربەكر، دوایی زۆر بێ شەرمانە بوختانیان بۆ ئێمە هەڵبەست. هەرچەندە ئەوانەی لەگەڵ تیرۆریستان كاردەكەن چاوەڕوان ناكرێت هەڵوێستی مەردانە بنوێنن و كاری راست بكەن".
ناوبراو ئاماژی بهوهدا کە پهكهكه و ههندێك له هێزهکانی دهرهكی زمانێك بهكاردێنن کە گهنجان بەرەو توندوتیژی دەنێرێت: "پەكەكە و هەندێ لایەنی سیاسیی كە ئاراستەیان دەكات، زمانێكی وەها بەكاردەهێنن كە كاریگەری لە گەنجان بكات. منداڵان و گەنجانی تەمەن هەشت بۆ 17 ساڵ كە پێویستە بچنە قوتابخانە، فێری هەڵگرتنی مۆڵۆتۆفیان دەكەن، قوتابخانەكانییان پێ دەستووتێنن، هێرشیان پێ دەكەنە سەر هێزەكانی ئەمنی. ئەو گەنجانەی بەرەو شاخ ئاراستەیان دەكەن، بەرەو مردنیان دەبەن. چەك دەدەنە دەستی منداڵی تەمەن 12-13 ساڵ. هەر گەنجێك بەگوێیان نەكات و نەتوانن كاریگەری لەسەر بكەن دەیكوژن. یاسین بیۆرو بەو شێوەیە كوژرا، هەروەها شەیموس سانر كە لە دووكانێكی شۆربادا كاری دەكرد بەو شێوەیە كوژرا. دەیانەوێت گەنجان ببنە دوژمنی قوتابخانە، مزگەوت، كتێب و قەڵەم".
داودئۆغڵو جهختی كردهوه کە هاوكاری ماڵی و مهعنهوی ئهو هاووڵاتییانه دهكهن كه زیان لێ كهوتووی دهستی پهكهكهن و گوتی: "بەرپرسانی هەدەپە كەوتوونەتە شەرعیەت دان بەو خەندەقانەی رێكخراوی تیرۆریستی هەڵی دەكەنێت. پەرلەمانتارێكی هەدەپە بێ ئەوەی شەرم بكات هەڕەشە لەوانە دەكات كە ناچار بوون ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن. دێت و هەڕەشە دەكات و دەڵێت، ماڵەكانتان بەجێ مەهێڵن با لەڕووتانبێت رۆژێك بگەڕێنەوە. لێرەوە دەڵێم، هەموو ئەو هاووڵاتییانەی ناچار بوون ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن، بە ئارامی دەگەڕێنەوە. ئەوانەشی كە هاوكاری تیرۆرن بە سیمایەكی دیكەوە وەك ئەو پەرلەمانتارە، وەڵامی شایستەی خۆیان وەردەگرن. تا وایان لێ دەكەین دەستبەرداری بانگەشەی تێكدانی ئاسایشی توركیا ببن و چەكەكانیان پێ لەگۆڕدەنێین بەردەوام دەبین و پێكەوە توركیایەك بنیات دەنێین كە وەك برا هەموو پێكەوە تێیدا بژین. پەكەكە لەوێ ژیانی خەڵكی وەك بەندیخانە لێ دەكات، ئەم هاوسەرۆكەی هەدەپەش سەلامیان لێ دەكات. هاوكاری ماددی و مەعنەوی پێویستی ئەو هاووڵاتییانەمان دەكەین كە زیان لێ كەوتووی دەستی رێكخراوی تیرۆریستین. لەژێر سەقفی پەرلەمانیشدا وانەی ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە دادەدەین كە پشتگیری پەكەكە دەكەن".
سهرۆكوهزیرانی توركیا ئاماژهی بهوهدا كه دژی رێكخراوێكی دڕنده وهستاونهتهوه و بهمشێویه درێژهی به وتهكانی دا "ئێمە رووبەڕووی رێكخراوێك دەبینەوە كە كاردەكات لەسەر ئەوەی گەنجەكانمان بە كوشتن بدات یاخود بیانكاتە بكوژ. ئەوان دەڵێن کە بە لێدانی چاڵ و دانانی بەربەستی سەرشەقامەكان رێ لە ناعەدالەتی دەگرن. بەڵكو ئەوان دەیانەوێت بە لێدانی چاڵ و داخستنی شەقامەكان ژیان بوەستێنن. ئەوان تەواو لە بێ ئاگایی دان. لە باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا ئێمە هەموو كات لە پشتی گەنجەكانمان دەبین. دەمەوێت هەمووان دڵنیا بكەمەوە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت. هەرگیز رێگە بە گێرەشێوێنی نادەین".
news_share_descriptionsubscription_contact

