Mustafa Deveci
14 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ھێرشەکانی ئەمڕۆ و دوێنێی شاری بەغدا پایتەختی عێراق، رایگەیاند "بە ئەنجام گەیشتنی ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکوومەتی عێراقی دراوسێ لە کاتی خۆیدا و لەسەر بنەمای دانوستان، گرنگی زۆری دەبێت لە رووی سەقامگیریی و ئاسوودیی ھەمیشەیی لەو وڵاتەدا. لەم قۆناغە ھەستیارەدا پێشنیاری میانڕەوی لە گشت لایەنەکان دەکەین".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتە سیاسییە جیاوازەکان و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی لە ناوچەی سەوز لە شاری بەغدا کراوە و لەمبارەیەوە نیگەرانی خراوەتەڕوو.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ھێرشەکان خوازراوە و تێدا ھاتووە: "بە ئەنجام گەیشتنی ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکوومەتی عێراقی دراوسێ لە کاتی خۆیدا و لەسەر بنەمای دانوستان، گرنگی زۆری دەبێت لە رووی سەقامگیریی و ئاسوودیی ھەمیشەیی لەو وڵاتەدا. لەم قۆناغە ھەستیارەدا پێشنیاری میانڕەوی لە گشت لایەنەکان دەکەین".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا جەخت لەسەر پشتیوانی بەھێزی ئەو وڵاتە لە بنیاتنانی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کراوەتەوە.
دوێنێ و ئەمڕۆ چەند ھێرشێک کرایە سەر بارەگای پارتە سیاسییە جیاوازەکان و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی لە ناوچەی سەوز لە شاری بەغدا و بەم ھۆیەوە دوو کەس برینداربوون.