Burcu Çalık Göçümlü
29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى ناوخۆى توركيا، سولەيمان سۆيڵو، رايگەياند، تا كاتژمێر ٢١:٠٢ی ئەمڕۆ، ٣٦ هەزارو ٧٧٦ كۆچبەر لە ئەديرنەوە وڵاتيان جێهێشتووە.
سولەيمان سۆيڵو، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆيەوە لە تويتەر، زانيارى دەربارەى ژمارەى ئەو كۆچبەرانەى توركيايان بە جێهێشتووە بڵاوكردەوە.
لە تويتەكەدا هاتووە: "تا كاتژمێر ٢١:٠٢ی ئەمڕۆ، ٣٦ هەزارو ٧٧٦ كۆچبەر لە ئەديرنەوە وڵاتيان جێهێشتووە".