Fuat Kabakcı
31 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2022
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ئەو چالاکییانەی بە ئاڵای رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا ئەنجام دران، رایگەیاند "دوێنێ بانگهێشتی باڵیۆزی هەردوو وڵاتمان کرد و بەتوندی هۆشداریمان پێ دان. نوێنەرایەتییەکانیشمان لەو وڵاتانە پەیوەندییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردووە، هەروەها بەهۆی رێگەدان بە تیرۆریستان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان تێبینیشمان دا بە باڵیۆزەکانی هەردوو وڵات و پێمان راگەیاندن کە پێویستە ئەمە دووبارە نەبێتەوە".
مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی بەشداریکردن لە دیسکی سەرنووسەری ئاژانسی ئانادۆڵو وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە سیاسەتی دەرەوەی تورکیای دایەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ئەو چالاکییانەی بە ئاڵای رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا ئەنجام دران، رایگەیاند: "دوێنێ بانگهێشتی باڵیۆزی هەردوو وڵاتمان کرد و بەتوندی هۆشداریمان پێ دان. نوێنەرایەتییەکانیشمان لەو وڵاتانە پەیوەندییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردووە، هەروەها بەهۆی رێگەدان بە تیرۆریستان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان تێبینیشمان دا بە باڵیۆزەکانی هەردوو وڵات و پێمان راگەیاندن کە پێویستە ئەمە دووبارە نەبێتەوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی ئەوان لە ناوەوە و دەرەوە و لە سووریا و لە هەر کوێیەکی دیکە ئەوەیە هەڕەشەی تیرۆر نەهێڵین.
مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی سیاسەتی حکوومەتی یۆنانیشەوە گوتی: "(سیاسەتمەدارانی یۆنان) وا دەزانن ئەگەر هەموو رۆژێک ٥-١٠ جار هێرش نەکەنە سەر تورکیا ئەوا ناگەن بە مافەکانی خۆیان. یۆنان ستاتۆی دوورگەکان (ی خۆرهەڵاتی ئیجە) تێکداوە، بۆیە پێویستە یۆنان ئەو دوورگانە لە چەک داماڵێت. بەپێچەوانەوە مشتومڕی سەروەری دەست پێ دەکات".
مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا گوتی: "لە کەشی گەڕانەوە بۆ دانوستان، پرسی دووبارە کۆکردنەوەی لایەنەکانمان هەیە، تەنانەت لەسەر ئاستی سەرکردەکانیش".
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئاراستەیەک لە کۆنگرێسی ئەمریکاوە هەیە بۆ پێدانی فڕۆکەی جۆری F16 بە تورکیا.
مەولود چاوشئۆغڵو تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە ئەگەر بڕیارە چالاكییەك لە ناوچەی تایبەتی ئابووریی غەززە هەبێت، پێویستە هاوبەشییەكی دادپەروەرانە لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بكرێت و گوتی: "پێشنیازی پێویستمان لەبارەی ئەو پرسە كردووە".