Ramal Abdullah Mahmood
19 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2017
کارامان – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند "لەماوەی شەش مانگدا رێگە لە ١٥٣ رووداوی گرنگ گیراوە. چوار کەس کە دەیانویست خۆیان بتەقێننەوە و ٢١ گومانلێکراو کە سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن بۆ کردەی خۆکوژی بوون دەستگیر کراون، ٢٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دەستیان بەسەردا گیراوە و ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن".
سۆیڵو لەمیانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دەرچوونی پەیمانگای پیشەوەری پۆلیسی کارامان، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سۆیڵو گوتی: "لەماوەی شەش مانگدا رێگە لە ١٥٣ رووداوی گرنگ گیراوە. چوار کەس کە دەیانویست خۆیان بتەقێننەوە و ٢١ گومانلێکراو کە سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن بۆ کردەی خۆکوژی بوون دەستگیر کراون، ٢٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دەستیان بەسەردا گیراوە. ئۆپەراسیۆنەکان بەچڕی لە گوندەوارەکانی لیجە لە دیاربەکر، ئۆمەریان و ئامانۆسلار لە ماردین بۆ سەر پەناگە وحەشارگەکانی پەکەکە بەردەوامن. لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، ٨٠٠ پەناگە و حەشارگە خاپوور کراون. ١١ هەزار و ٧٣٨ ئۆپەراسیۆن ئەنجام دراون. بەمەبەستی رێگەگرتن لە چالاکی تیرۆریستان بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمە جۆراوجۆرەکان بەردەوامین لە پاراستنی ئاسایشی رێگاکان. تەنها لەمساڵدا پشکنینی ئەلیکترۆنی بۆ حەوت ملیۆن و ٧٢٠ هەزار و ٣٣٠ ئۆتۆمبێل کراوە و لەنێویشیاندا ٩٢ هەزار و ٥١٩ ئۆتۆمبێل سزایان بۆ بڕاوەتەوە".